یەکەم سەرۆکی شارەوانی سەردەشت چۆن هەڵبژێردرا؟
یەکەم شارداری سەرده شت چۆن دەستنیشانکرا:
لە کۆتایی ساڵی ١٣٣٩ و سەرەتای ساڵی ١٣٤٠دا تەلەگرافێک بۆ فەرمانداری سەردەشت ئاغای (عەلی ریزوانی) کە تازە دامەزرابوو (خەڵکی ماکۆ لە کاتێکدا کە ئەم بابەتە دەنووسم لە ژیاندا ماون و لە ورمێ دەژین) دەگوازرێتەوە کە بە زووترین کات کەسێکی لێهاتوو وشایستە لە کەسایەتییه لێهاتوه کانی شاری سەرده شت بۆ پۆستی سەرۆکی شارەداری سەردەشت بە ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی لە(ورمێ) پێشنیار بکرێت.کۆمەڵەی شار دوای پرسیارکردن لە ڕای خەڵک پرس و راێکی زۆر لەدانیشتوانی شاری سەردەشت لەنێو دەیا ن کەسایەتی تری شار دەگەنە ئەو بڕوایەی کە میرزا حوسێن خەرازی باشترین هەڵبژاردەیە بۆ نووسینگەی شارەداریی سەردەشت. ئەم پرسە بە ئاغای حوسێن خەرازی پێشنیار کرا کەئەکاتی بۆ خۆی ئەندامی کۆمەڵەی شار بووە. دوای قبوڵکردنی ئەم پێشنیارە لە لایەن ئاغای حوسێن خەرازی ، بڕیار درا میرزا حوسێن خەرازی بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم پۆستە بچێتە ورمێ.
هاو کات بەفرێکی زۆرله ناوچەی سەردەشت و دەور و بەری باریبوو به شێوەێک کەرێگاوبان گیرابوون و هاتوو چۆ نەبوو ،وە ما شێن نەیدەتوانی هاتوو چۆ بکات وبچێت بۆ ورمێ ، قایمقامی سەرده شت ئاغای ریزوانی له پارێزگاری ورمێ(ئوستانداری ورمێ)که ئەوکات «شاپووری میهەن»یان: «غولام حوسێن دەیلمی» ناوێک بووداوای کوپتێر دەکات، بۆیه لەپاریزگا را کۆپتێریک دەنێرن بۆ سه ردەشت،میرزا حوسێن خەرازی له ریکابی ئاغای (عەلی ریزوانی) فەرمانداری کاتی سەردەشت(قایمقامی) به کوپتیر ده چن بۆ پاریزگای ورمی، یەکسەر دەچن بۆ لای پارێزگار ، دوای به خێر هێنان وپەزیرایێکی رێک وپێک وبەخێرهاتنێکی گەرم ،پارێزگار رو له میرزا حوسێن دکات وچەند پرسیاری لێدەپرسێ ، دەلێ ئاغای خەرازی زواجت کردوه وەڵام دەداتەوە بلێ قوربان ، سێ هاو سه رو 17 مندالم هەیه ، ده لێ قوربان هیچ موشکلێتان لەژیان دا نییه، ده لێ نه خیر ژیانێکی یکجار خۆشیشم هەیه پاریزگار بەپێکەنینەوه ده لێ : وه ڵا لەتۆمان باشتر بۆ شارداری سەردەشت وه دەست نا کەوێت کەسێک لەبتوانێت سێ ژن و 17 منداڵ ئیداره بکات و هیچ مو شکیله ێکیشی نەبێت به خوای سێ شاریشی پێ ئیداره دەکرێت،لە هەمان کاتدا ئوستاندارفەرمانی تەرخانکردنی ئۆتۆمبیلێک بۆ سەرۆکی شارەوانی سەردەشت دەرکرد.میرزا حوسێن خەرازی ئەم ئۆتۆمبێلە قبوڵ ناکات و داوای ئۆتۆمبیلێک دەکات بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاکەکانی شار.لە هەمان کاتدا بە قایمقام دەڵێت، بۆ ئەوەی ئەم پۆستە قبوڵ بکەم، مەرجێکم هەیە کە بەشی پێویست پارە بۆ شارەوانی سەردەشت تەرخان بکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شارەکە. لە هەمان کاتدا ئوستاندارفەرمانی تەرخانکردنی ئۆتۆمبیلێک بۆ سەرۆکی شارەوانی سەردەشت دەرکرد. میرزا حوسێن خەرازی ئەم ئۆتۆمبێلە قبوڵ ناکات و داوای ئۆتۆمبیلێک دەکات بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاکەکانی شارلە هەمان کاتدا بە قایمقام دەڵێت، بۆ ئەوەی ئەم پۆستە قبوڵ بکەم، مەرجێکم هەیە کە بەشی پێویست پارە بۆ شارەوانی سەردەشت تەرخان بکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شارەکە.
پارێزگاری ورێ (ئوستانداری ورمێ) فەرمان دەکات زوو حووکمی شارداری (فەرمانی شارەوانی) بۆ میرزا حوسێن بنووسرێت ، سەرۆکی شارەوانی سەردەشت بەفەرمانێک لەلایەن مەیجر جەنەڕاڵ غولام حوسێن دەیلمی، پارێزگاری ئەوکاتی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، وەک یەکەم سەرۆکی شارەوانی سەردەشت هەڵدەبژێردرێت. پیرۆز بایی لێ ده کات بڕی ١٤٠ هەزار تۆمان بوددجه بۆ شارەوانی سەردەشت تەرخان دەکرێت .ئاواها بوو یەکەم شارداری سەرده شت دەستنیشانکرا ، و بینای سەرده شتی نۆێ بەدەسته بەتواناکانی ئەو رێزداره بەشێوه ئەمڕۆیی بیناکرا. هەندێک له پروژه کانی کاتی شارداری میزا حوسێن : خستەخانەی مەدنی شار،شەقامی سەرەکی شار،سینەمای سەردەشت،دا پۆشینی حەوزی سەرچاوێ،فازیلاب کێشی شاری سەردەشت، کانی پیانی مزگه وتی سەرچاوێ ، شەقامی کەمەربەندی ،پارکی ناوشار،و دەیان پرۆژه ی تر یادیگاری میرزا حوسێن خه ررازی خۆ شەویستن. شاری سەردەشت قەرزداری ئاغای حوسێن خەڕازییە، کە بەحەق توانی پەرە بە شارستانییەتی ئەودەم بێنێ کاک حوسین کەسایەتیکی گەورە و بەرێزی شاری سەردەشتی قارەمانبوو، نەترس و نەفس بەرزو بەشەخسییەت بوو . خۆ پێهەڵاوس نەبوو ئینسانێکی بە ئیحترام و مێهرەبان و خۆشەویست بوو بەرزو گەورە پیاوێکی دیار و کەسایەتییەکی ناسراوی شاری سەردەشت و دەوروبەری بوو، هیوادارم کە نموونەی کەسایەتی ئاوامان لە ناوچەکەدا هەر هەبێ.
سلاو و دروود بۆ رۆحی پاکی حاج حوسێن خه ررازی یه که م شارداری شاری سه رده شت . درود بۆ ڕوحی پاکی ، ڕوحی بۆ هەمیشە شاد بێت ، ئەوپیاوێکی گەورەبوو هەمیشە لەخزمەت چاکەی گشتی و خەڵکی خۆڕاگری سەردەشتدابوو لەساڵانی ڕابردوودا جێپەنجەی دیار بوو لەخزمەتکردنی سەردەشتدا. چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا لەسەر گڵکۆکەی دەنەخشێنین .
مەهاباد، محەممەد فازڵ شەوکەتی،5/12/1398
پاشەوار:کۆمەڵە نوسین و لێکۆڵینەوەکانی محەممەد فازڵ شەوکەتی